
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ و لەكاتی خۆرئاوابووندا لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەكەن و ئەگەر مانگ بیندرا ئەوا سبەی هەینی دەكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و بڕیاری كۆتایش لای ئەو لیژنەیە دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ كە هاوكات لەگەڵ 29ی ڕەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئێوارەی ئەمرۆ مانگ لە ئاسمانی هەرێمی كوردستتن بیندرا لەكاتی خۆرائوابووندا ئەوا سبەی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و ئەگەریش مانگ نەبیندرا ئەوا سبەی دەبێتە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان و بڕیاری كۆتایش لای ئەو لیژنەیەیە كە چاودێری بینینی مانگ دەكەن.
لیژنەی بینینی مانگ لە كاتی خۆرئاوابووندا چاودێری بینینی مانگ دەكەن، تائێستاش ئەمڕۆ هیچ وڵاتێكی ئیسلامیی بە فەڕمی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دیاری نەكردووە، بەڵام كۆمەڵەی فەلەكناسانی جەددەی سعودیە پێشبینی كردووە، كە رۆژی هەینی یەكەم رۆژی رەمەزان بێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









