“سلیمانی لەژێر گەمارۆیەكی مەترسیداری ڕێكخراودایە و ئامانج لێی لێدانە لە ئیدارەی شارەكە”

0
311

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی كە لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە ئیدارەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێت گەمارۆیەكی مەترسیداری ڕێكخراوە كە ئامانج لێی لێدانە لە ئیدارەی شارەكە و مانگانە سلیمانی پێویستی بە 362 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: جێگای نیگەرانییە كە لەم كاتەدا حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی لە سنوری ئیدارەی سلیمانی وەك كارتێكی فشار بەكارهێناوە و بەسیاسی كردووە، چونكە ئێستە بۆ هەموولایەك ڕوونبووەتەوە كە ئەوەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە سلێمانی ئەنجام دەدات گەمارۆیەكی مەترسیداری ڕێكخراوە كە ئامانج لێی لێدانە لە یەكە ئیدارییەكانی شارەكە و دروستكردنی گومان و دڵەڕاوكێ‌ لای هاووڵاتیان كە ئەمە پێچەوانەی ئەو بنەمایانەیە ئەم كابینەیەی حكومەتی لەسەر دامەرزاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە ئیدارەی سلێمانی پێویستی بە 362 ملیار دینار دەبێت بۆ دابینكردنی مووچە، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا دەبوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕی دوو تریلیۆن و 876ملیار 22 ملیۆن دینار ڕەوانەی سلێمانی بكرایە، بەڵام لەلایەن بانكی منارە لە هەولێر تەنها بڕی دوو تریلیۆن و 333ملیار269ملیۆن دینار، بەوجۆرەش ئەو جیاوازییەی كە لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانكی منارە هەیە نزیكەی 500 ملیار دینارە كە پشكی سلێمانیە و دەبوو بنێردرێت بەلام نەنێردراوە و لەسەر سلێمانیش حسابكراوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ڕۆژانە بڕی داهاتەكان لەماڵپەڕی شەفافیەت بڵاودەكەینەوە، بۆیە هەر لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوو داهاتی سنوری ئیدارەی سلێمانی بریتی بووە لە بڕی 630 ملیار و 877ملیۆن و 134 هەزار دینار داهات كۆكراوەتەوە، هاوكات مانگانە كە دەبوو بۆ مووچە 362 ملیار دینار ڕەوانەی سلێمانی بكرێت بەڵام تەنها نزیكەی 270 ملیار دینار ڕەوانە كراوە ئەو كورتهێنانەش كە لەمووچە دروستبووە لەداهاتی ناوخۆ پڕكردووەتەوە، بۆیە ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە مەبەست لێیان چەواشەكارییە و خۆدزینەوەیە لەدابینكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ سلێمانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this