” ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لەبارەی راگرتنی مووچەی توێژێکی دیاری کراو لەسنوری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە راست نین”

مووچە
SNN-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى روونکردنەوەیەکی لەسەر راگرتنی مووچەی توێژیكی دیاریکراو لە سنووری سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”بە راىگشتى و سەرجەم فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنین؛ ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە لەبارەی راگرتنی مووچەی توێژێکی دیاری کراو لەسنوری سلێمانی راست نین و ئێمە پێشتر چەندین جار رامانگەیاندووە کە؛ کێشەی کەمی داهات و سیولەمان هەیە، بە هیچ بڕیارێک یا نییەتێکی خراپ قسەمان لەسەر راگرتنی مووچەی کەس نەکردوو و ئەوە ئیتیکی ئێمە نییە”.
لە روونکردنەوەکەدا بانکەکە دەشڵێت:” ئەوەی سەیرە بەلامانەوە کە بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکانى هەرێم، لە کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەوان فەرمانى ئەوەیان داوە کە دابەشکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگەى دێرینى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر راگرن، ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم رێکارە ئیداری و یاساییەکانە، نازانین بە چ دەسەڵاتێک و بە چ وێژدانێک ئەم فەرمانەی دەرکردووە، بۆیە داوای لێپرسینەوەی لێدەکەین لەسەرووی خۆییەوە”.
بانکەکە راشیگەیاندووە، بەڕای گشتی رادەگەیەنین؛ بە فەرمانى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ موچەى مانگى ( 2 + 3 ى / 2023 ) لەگەڵ بودجەى سیادى داواى 181 ملیار دینار لە ئیدارەى سلێمانى کراوە، ئەمە لەکاتێکدا لەماوەى رابردودا بە چەندین یاداشت وەزارەتمان ئاگادار کردوەتەوە لە دۆخی داهاتی دارایی ئیدارەى سلێمانى کە لەتوانایدا نیە بڕى داواکراو دابین بکات بۆ موچە پێش جەژنى رەزامەنى پیرۆز، بەڵام بەهەند وەرنەگیرا.
“بەبیرى خەڵکى بەشەرەفى کوردستان و فەرمانبەرانى خۆشەویستى دەهێنینەوە کە؛ بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکە بازرگانیەکان و وەزارەتى دارایى بە دەم چارەسەرى گرفتى موچەخۆرانى هەرێمەوە نەهاتن تا ئەو کاتەى کورتهێنان لە موچەى خانەنشینى پێشمەرگەى ئەیلول و گوڵان رویدا، هەروەک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى وەک شارەوانى و گەشت و گوزار ئاوەدانکردنەوە و خانەنشینى پێشمەرگە دروست بوو بەڵام نەهاتنە دەنگ. کەچى بەخەمێکى قوڵ و داخێکى گران ئەمڕۆ هاتنە سەرخەت چونکە توێژێکی تایبەت مووچەکانیان کەمێک دواکەوت”. بانکی هەرێم لە سلێمانی وا دەڵێت.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا بانکەکە دەشڵێت:”دوبارەی دەکەینەوە کە بەر لە سەرەتاى دروستبونى گرفتەکە نوسراوى فەرمیمان ناردوە بۆ جەنابى وەزیر و سەرجەم لایەنى پەیوەندیدار کە موچەى تێکۆشەرانى خانەنشینى ئەیلول و گوڵان بەهیچ شێوەیەک نەوەستاوە وە تاکو ئێستا دابەش دەکرێت وەک لە خشتەى فەرمى بڵاوکراوەى وەزارەتى دارایى و ئابورى دیارى کراوە. وە لەئێستاشدا ئامادەیی تەواومان هەیە بەبونى سیولەى پێویست لە بانکەکانى سنورەکە تا درەنگانى شەو و لەرۆژانى جەژنى رەزمەزانى پیرۆزیش موچە دابەش بکرێت و هیچ جیاکاریەک لەهیچ شەریحەیەک نەکراوە لەدابەش کردنى موچە بەسەر سەرجەم چین و توێژەکان بە تێکۆشەرانى خانەنشینى پێشمەرگە و ئەیلول و گوڵانیشەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









