لە سلێمانی خواست لەسەر گۆشتی سور ڕۆژانە لە 45 تۆنەوە بۆ 75زیادیکردووە

قهسابخانهیهك لهنێو بازاڕى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرەڕای بەرزی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی هەرێم، بەڵام لە شاری سلێمانی خواست لەسەر بەکارهێنانی گۆشت زۆر زیادیکردووە، بە جۆرێک بەوتەی بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی لە ڕۆژانی ئاسایی ڕۆژانە نزیكەی 45 تۆن گۆشتمان ڕەوانەی بازاڕەكان دەكرد، بەڵام ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێت هەموو ڕۆژێك زیاد لە 75 تۆن گۆشت ڕەوانەی بازاڕ دەكەین.
د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی هەفتەیەك دەبێت خواست لەسەر بەكارهێنانی گۆشت لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادیكردووە، بەجۆرێك پێشتر لەڕۆژانی ئاسایی تەنها 45 تۆن گۆشتمان ڕەوانەی بازاڕەكان دەكرد و بەشی ناوبازاڕی دەكرد، بەڵام ماوەی پێنج ڕۆژە خواست زۆر زیادیكردووە و ئێستا ڕۆژانە زیاد لە 75 تۆن گۆشت دەخەینە بازاڕەوە و هێشتا خواستی زیاتریش هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 295 تۆن و 800 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و هەروەها بڕی 191 تۆن و 40 كیلۆ گشتی ئاژەڵی بچوك تەندروست و پڕ بەهای خۆراكی ڕەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كراوە، هەر لەو ماوەیەشدا بڕی سێ تۆن و 112 كیلۆ گۆشتی نەشیاو دیاری كراون كەزیانی بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەبوەو ڕەتكراون و بەڕێگەیی زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.
بەڕێوەبەری كوشنارگەی نوێی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا دەیان ئاژەڵ بەزیندوویی ڕەتكراون كەشیاو نەبوون بۆ پرۆسەی كوشتار و ڕەوانەی چارەسەر كراون، هاوكات لە ڕۆژانەی جەژنیش كوشتارگەی نوێی شاری سلێمانی كراوە دەبێت و ئەو هاووڵاتیانەی بەنیازی سەربڕینی ئاژەڵن دەتوانن ئاژەڵەكانیان بهێنن لێرە بۆیان سەرببڕین بەشێوەیەكی تەندروست.
زۆربوونی خواست لەسەر گۆشت لەسلێمانی لەکاتێکدایە کە نرخی کیلۆیەک گۆشت بەزیاد لە 20هەزار دینار دەفرۆشرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








