“داهاتی سێ مانگی ئەمساڵی گومرگی هەرێم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیكەی لە %15 كەمیكردووە”

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ناجێگیربوونی نرخی دۆلار و دینار و هەروەها بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا، داهاتی گومرگ لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %15 كەمیكردووە، هاوكات زۆرترین هاوردە لەمساڵدا لە مەرزی ئیبراهی خەلیل و كەمترینیش لە مەرزی حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەمساڵدا داهاتی گومر گ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ناجێگری نرخی دۆلار و دینار كە لەمساڵدا دروستبووە لەگەڵ ئەوەشدا ڕوودانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا هۆكار بوون بۆ ئەوەی داهاتی گومرگ لە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كەم بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی گومرگ لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو بە رێژەی لە 10٪ بۆ 15%كەمی كردووە، هاوكات بەشی زۆری داهاتەكانیش لە گومرگەوە سەرچاوەی گرتووە بەجۆرێك ئەگەر داهاتی مانگێك 120 ملیار دینار بووبێت، نزیكەی 100 ملیاری داهاتی گومرگ بووە و 20 ملیار دیناری باج بووە.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی SNNكردوویەتی لەبارەی داهاتی گومرگی ئەمساڵی خاڵە سنورییەكان دەردەكەوێت كە داهاتی مانگی یەكی ئەمساڵ 351 ملیار دینار بووە بەجۆرێك لەمانگی یەك بڕی 130 ملیار دینار و لە مانگی دوو بڕی 101 ملیار دینارو لەمانگی سێ بڕی 120 ملیار دینار داهاتی گومرگ بووە، هاوكات ساڵی رابردوو لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە بەهای زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار و لە حاجی ئۆمەران بە بەهای 490 ملیۆن دۆلار و لە باشماخ بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و لە پەروێزخانیش بە بەهای زیاتر لە 581 ملیۆن دۆلار كاڵا و شەمەك هاوردە كراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









