لەماوەی یەك مانگی ڕاگرتنی نەوت، هەرێمی كوردستان زیاد لە 840  ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

0
279

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەهۆی بەردەوامی ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕۆژانە بەدەیان ملیۆن دینار زیان بە ئابوری هەرێمی كوردستان دەگات، بەجۆرێك ڕۆژانە 28 ملیۆن دۆلار و لەماوەی یەك مانگی ڕابردووشدا 840 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری هەرێمی كوردستان گەیشتووە، توركیاش تا ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بە وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەبازاڕەكانی جیهان

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNزیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەجۆرێك لە 25/3/2023 ەوە پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و تا ئەمڕۆ 20/4/2023 دەستنەكراوەتەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان ڕۆژانە توانای زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهانی بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، هەر بەرمیلێكیش بە 70 دۆلار فرۆشرابێت ئەوا داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە زیاد لە 28 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، واتا مانگانە 840 ملیۆن دۆلار و ساڵانەش زیاتر لە 10 ملیار دۆلار دەبێت، بۆیە لەوماوەیەی كە فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە هەرێمی كوردستان بڕی 700 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە و بۆ تەواوی مانگەكەش زیانەكان بۆ 840 ملیار دینار بەرز دەبنەوە.

ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە كاتێكدایە كە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە كە هەرچەندە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكەوتوون لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە بەڵام تائێستا توركیا ئەو رێككەوتنەی قبوڵ نەكردووە، چونكە دەیەوێت لەسەر ئەو یەك ملیار و 500 هەزار ملیۆن دۆلارەی وەك قەرەبوو بۆ عێراق لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە بەسەریدا سەپێنراوە، لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this