
كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگى ئه‌مریكى له نوێترین راپۆرتیدا له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كهشتیانهى نه‌وتى هه‌رێمیان ده‌گواسته‌وه به‌نده‌رى جه‌یهان جێده‌هێڵن به‌نده‌رى جه‌یهان جێده‌هێڵن، ئاشكراشیده‌كات، “به‌مزووانه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێناكاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى نیسان، ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگى ئه‌مریكى له نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایده‌كات، “پاش تێپه‌ڕینى مانگێك به‌سه‌ر راگیرانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌و كه‌شتیه بارهه‌ڵگرانه‌ى نه‌وتى هه‌رێمیان ده‌گواسته‌وه وێستگەی هێڵی بۆرییەكانی توركیایان به‌جێهێشتووه”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌جێهێشتنى وێستگه‌كان له‌لایه‌ن تانكه‌ره‌كانه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه به‌مزووانه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێناكاته‌وه به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌ى كه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
بلومبێرگ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، “پێنج كه‌شتى بارهه‌ڵگرى نه‌وتى هه‌رێم له چاوه‌ڕوانیدا بوون، له‌و كه‌شتیانه‌ش هه‌ردوو كه‌شتى (نێڤه‌رلاند و ئهماك ئهنسیم) گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانى خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌وتێك باربكه‌ن، له ئێستادا سێ كه‌شتى له چاوه‌ڕوانیدان”.
ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، “ئه‌و پێنج بارهه‌ڵگره هه‌ستاون به گواستنه‌وه‌ى 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم بۆ بازاڕه‌كانى جیهان له رابردوودا”.
ماوه‌ى 30 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا و حكومه‌تى توركیاى به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









