لە ئێرانەوە تیمێکی پزیشکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵ هاتنە هەڵەبجە

عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی زیاد لە هەفتەیەكە لە ناو منداڵانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشیی هەوكردنی پەردەكانی مێشكی منداڵ بڵاوبوویەوە و بەردەوام حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییەش ڕوو لە زیادبوون دەكات، لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی ئێرانی بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە هاتوونەتە هەڵەبجە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشی هەكردنی پەردەكانی مێشك لە ناو منداڵاندا ڕوو لە زیاد بوون دەكات، بە باشمان زانی تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی زانكۆی تاران بانگهێشتی هەڵەبجە بكەین و ئەمڕۆش ئەو تیمە گەیشتنە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە و لەگەڵ پزیشكانی منداڵانی نەخۆشخانە دەستیانكردووە بە گفتوگۆ لەسەر لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سەرچاوەی نەخۆشییەكە و جۆری نەخۆشییەكە چی یە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگەیشتنی ئەو تیمە پزیشكییە ئێرانییە بۆ ئەوەی بگەیەنە ئەنجامێك پشكنینیان بۆ هەندێك لە منداڵەكان كردووە و نمونەی هەندێ لە پشكنیەكانیش دەبەنە تاران بۆ ئەوەی لە تاقیگەیەكی پێشكەوتووترو باوەڕپێكراوتر پشكنین بۆ هەبوونی هەر جۆرە میكرۆبێك لە ئاوی پشتی منداڵانەكاندا بكەن.
د.زانا باقی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بەSNNی ڕاگەیاند: نەخۆشیی هەوكردنی پەردەكانی مێشكی منداڵ، هەرچەندە پێشتریش هەبووە، بەڵام ماوەیەكە لە سنوری هەڵەبجە بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، لە ماوەی مانگێكدا زیاتر لە 40 حالەتمان تۆمار كردووە و ئێستاش 22 نەخۆش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە لە ناو قاوشی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە خەوێندراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









