
هێزى ئاسایشى هه‌ولێر | فۆتۆ: Ksa-News
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لى سیاسى، چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منییه‌وه له‌شارى هه‌ولێر ههڵكوتراوهتهسهر ماڵه‌كه‌ى و له ئێستادا بێ سه‌روشوێنه.
هیوا سید سەلیم، چالاکوانی سیاسی رایگه‌یاند، “عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی ئەم بەیانیە لە لایەن هێزێکی ئەمنی لەناو شاری هەولێر دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیرکراوە و بێ سه‌روشوێنه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “هێزێكى ئه‌منى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و ده‌ستگیریان كردووه و له ئێستادا بێ سه‌روشوێنه”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “رفاند و بێ سه‌روشوێنكردنى عه‌لى سیاسى له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌نى هه‌ولێر بووه”.
له رۆژى 14ى نیسان، عه‌لى سیاسى، له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “ماڵى خاڵى من كه‌سێك ئه‌نفالى كردن كه ئێستا كوڕه‌كه‌ى قایمقامى هه‌ولێره”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ” ئەمشەو چالاکوانی بواری جینۆساید‌و ئەندامی ئەنجومەنی باڵا‌و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لەھەولێر لەماڵی خۆی رفێنراوە.دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە. بۆ سۆراخکردنی و ئاشکرا کردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد”.
وێنه‌ى عه‌لى سیاسى

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









