
SNN
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەبارەی یاسا و رێنماییەکانی چەک راگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەين ھاوکارمان بن بۆ بنبڕکردنی دیاردەی ھەڵگرتنی چەک لە ماڵاندا کە ھۆکاری زیادبوونی توندوتیژییە.
وەزارەتی ناوخۆ داوادەکات ھیچ حزبێک لە بۆنەکاندا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانیان، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات لە جێگەی چەک بە گفتوگۆ و لە رێگەی دادگاوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەندام و لایەنگری حزبەکانیش پێویستە لەگەڵ یاسای نوێی ھەڵگرتنی چەک خۆیان بگونجێنن و لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت چەک ھەڵنەگرن.
وەزارەتی ناوخۆ داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات پەرە بە کلتوری ناتوندوتیژی بدەن و ھانی ھاووڵاتیان بدەن تا بۆ چارەسەری کێشەکانیان پەنا بۆ گفتوگۆ و دادگاکان بەرن، دەشڵێت، پێویستە لەھەمو بارەگای لایەنە سیاسییەکاندا کۆگای ھەڵگرتنی چەک ھەبێت تاوەکو تەنھا لەکاتی پاسەوانیدا چەک ھەڵبگیرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









