
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ مانگی تەواو بەسەر ڕاگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم تێپەڕی ئەوەش بەهۆی یەكلایكردنەوەی سكاڵایەك كە حكومەتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان تۆماری كردبوو، ڕاگیراوە، بەوهۆیەشەوە هەموو ڕۆژێك هەرێمی كوردستان 28 ملیۆن دۆلار و لەماوەی یەك مانگی ڕابردووشدا 840 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNڕۆژی 25/3/2023 پرۆسەی هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بازاڕەكانی جیهان ڕاگیراوە ئەوەش دوای یەكلایكردنەوەی سكاڵایەك كە حكومەتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان تۆماری كردبوو، تا ئێستاش دەستنەكراوەتەوە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەوهۆیەشەوە زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ئاماژەبەوەشكراوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، هاوكات هەر بەرمیلێكیش بە 70 دۆلار فرۆشرابێت ئەوا داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە زیاد لە 28 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، بەوجۆرەش لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێك هەرێمی كوردستان 28 ملیۆن دۆلار و لەماوەی 30 ڕۆژی ڕابردووشدا بڕی 840 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوتووە.
تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە سەرەڕای ئەوەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژۆكراوە بۆ دەستكردنەوە بە فرۆشتنی نەوت بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








