جوتیار عادل: حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

جوتیار عادل، وتهبێژى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هەرکاتێکیش 400 ملیار دینارەکە گەیشت لەگەڵ ئەو داهاتەی هەیە مووچەی پێ دابەشدەکەن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ و هەر کاتێکیش بڕی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو داهاتەی ناوخۆیەی کە هەیە تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تەرخاندەکرێت و مووچەی پێ دابەشدەکرێت.
سەبارەت بە زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان وتیشی: ئەو پرسە کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەجۆرێک پێشتر 80%ـ ی مووچە لە داهاتی نەوت دابیندەکرا، بەڵام ئێستا داهاتی نەوت نەماوە، بەڵام ئێمە دەتوانین ئەو دۆخە تێپەڕێنین و دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستانیش لەوەی ئێستا هەیە زۆر باشتر دەبێت، بۆ نموونە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بۆ ئاستێکی زۆر دابەزی و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام بوو لە دابەشکردنی مووچە.
ئەوە لە کاتێکدا وا لەکۆتایی مانگی چوار نزیک دەبینەوە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە مووچەی مانگی سێ دابەشبکات و بۆ مووچەی مانگی چواریش هیچ بڕیارێک نەدراوە کەی دابەشدەکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








