
وێنەی بەنداوێکی هەرێم
SNN
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە ئەمساڵدا سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، پلانێکی ستراتیژی تا ساڵی 2035 بۆ ئاو دادەنێت.
خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد: عیون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق دروستکردنی سێ بەنداوی لە سێ پارێزگای هەرێم پەسەند کردووە کە سودی گەورەی بۆ گلدانەوەی ئاو لە هەرێم و عێراق دەبێت.
سێ بەنداوەکە بریتین لە بەنداوی دەڵگە لەسەر ڕووباری زێی بچوک لە قەزای قەڵادزێی لە پارێزگای سلێمانی. بەنداوی مەنداوە لە سەر ڕوباری زێی گەورە لە باکوری هەولێر. بەنداوی باکرمان لەگەلی باکرمان لە قەزای ئاکرێی پارێزگای دهۆک.
وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق پلانێکی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وشکە ساڵی و بە بیابان بوون و دروستکردنی بەنداو تا ساڵی 2035 داڕشتووە کە دەیەوێت چەند بەنداوێکی گەورەو مام ناوەند لە هەرێم دروست بکات.
پلانەکەی عێراق بەپلەی یەکەم پشت بە ڕووبارەکانی هەرێم دەبەستێت، چونکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی ئاوی هاتووی ڕوباری دیجلە و فورات بۆ عێراق کەمتر دەبنەوە.
ئامانجی پلانەکەی حکومەتی عێراق، زیادکردنی توانای کۆگاکردنی 40تا 50ملیار مەتر سێجا ئاوە. لە ئێستادا توانای کۆگاکردنی ئاو لە عێراق لە 20ملیار مەتر تێناپەڕێت. هەردوو بەنداوی موسڵ و دەربەندیخان بەهۆی کێشەی تەکنیکی ناتوانن بە تێکڕای توانای خۆیان ئاو گل بدەنەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









