“ئەم دۆخە سیاسیە نالەبارە پارتی لێی بەرپرسیارە و تەنها لە پێناو ئەوەدایە هەڵبژاردن نەكرێت”

0
458

SNN-عەلی حەسەعید

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دوای دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك ( بافڵ) ئێمە زۆر بەجدی ڕۆشتینە پێش بۆ ئەوەی هەڵبژاردن تێكەڵ بە ململانێی سیاسی نەكرێت، بەڵام هەڵسوكەوت و لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت دۆخێكیان خوڵقانووە كە نەك تەنها لەناوخۆی هەرێم بەڵكوو ناو و ناوبانگی هەرێمیشی لەدەرەوە خستووەتەژێر پرسیارەوە، بەكۆی گشتی ئەم دۆخە سیاسییەی پارتی هێناویەتییە كایە تەنها مەبەست لێی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNێ‌ ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی دەستپێشخەرییەكی گرنگی ڕاگەیاند و داوایكرد بابەتی هەڵبژاردن تێكەڵ بە ململانێی سیاسی نەكرێت، ئێمە لە تیمی یەكێتی بە زۆر بەجدی هەنگاوماننا بۆ ئەوەی بەهەر نرخێك بێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و زۆر سازشمان لەسەر مافەكانی خۆشمان كرد بەڵام بەداخەوە لایەنی پارتی هەر جارەو بە بیانوویەك ئامادەنەبوون هەنگاوی جدی بنێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵسوكەوت و لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت دۆخێكیان خوڵقانووە كە نەك تەنها لەناوخۆی هەرێم بەڵكوو ناو ناوبانگی هەرێمیشی لەدەرەوە خستووەتەژێر پرسیارەوە، بەكۆی گشتی ئەم دۆخە سیاسییەی پارتی هێناویەتییە كایە تەنها مەبەست لێی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە پارتی سیاسەتێكی گرتووەتە بەر بۆخۆی هۆكاری سەرەكییە لە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بەڵام یەكێتی تۆمەتبار دەكات.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، یەكێتی حزبی هەڵبژاردنە و لە پێش هەموو حزبێكەوە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنمان كردووە و ئێستاش سورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام ئەوە پارتییە نایەتەپێشەوە و ئامادەنییە هەنگاوی جدی بنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this