بەهۆی قەرەبوونەكردنەوەی خاوەن زەوییەكان، دروستكردنی پۆندێكی ئاو لە هەڵەبجە گرفتی بۆ دروستدەبێت

شاری هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستبكرێت بە دانانی بەردی بناغە ی دروستكردنی یەكەم پۆندی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت ئامادەنیە قەربووی خاوەن زەوییەكانی سنوورەكە بكاتەوە دروستكردنی ئەو پۆندە گرفتی بۆ دروست بووە، لەكاتێكدا حكومەت لە دروستكردنی بەنداو پۆندەكان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك قەرەبووی خاوەن زەوییەكانی كردووەتەوە.
سامان كەمال، خاوەن زەوی لە گوندی پریسی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لە چاوەڕوانی دروستكردنی پۆندێكی تایبەت بە گلدانەوەی ئاوین لە سنووری گوندەكەماندا كە هەڵكەوتەی شوینەكە زۆر لەبارە بۆ دروستكردنی ئەو پۆندە و بڕێكی زۆر ئاوی تێدا گلدەدرێتەوە، هاوكات لەلایەن حكومەتەوە زیاتر لە 12 دۆنم زەوی گوندنشینانی گوندی پریسی خواروو بەر پڕۆژەكە دەكەون، بەڵام حكومەت دەیەوێت بەبێ قەرەبووكردنەوەی خاوەن زەوییەكان زەوییەكان بكاتە ئەو پرۆژەیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم تەنها بڕی 25 ملیۆن دیناری بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانە تەرخانكردووە كە زەوییەكانیان دەكەونە بەرئەو پرۆژەیەوە، لەكاتێكدا ئەوە بڕە پارەیەكی زۆر كەمە و سەرمایەدارهاتووە سێ هەێندەی ئەو پارەیەی حكومەت پارەی داوە بە خاوەن زەوییەكان بەڵام ئامادەنەبوون بیفرۆشن، بۆیە حكومەت بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە جێبەجێنەكەكات چونكە ئەگەر مەبەستی بیت دەتوانێت هاوشێوەی پارێزگاكانی هەولیر و دهۆك قەرەبووی خاوەن زەوییەكان بكرێتەوە و پرۆژەكەش جێبەجێبكرێت و ئێمەش هاوكار دەبین.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەو پۆندەی كە تایبەت بە گلدانەوەی ئاو دەكەوێتە سنوری گوندی پریسی خواروو لەسەر ڕووبەری 12 دۆنم زەوی دروستدەكرێت بەتەواوبوونیشی توانای گلدانەوەی 107 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لەحاڵەتی وشكەساڵیدا سودێكی زۆر بە جوتیارانی سنورەكە دەگەیەنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








