بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا بوو هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چى رێككه‌وتون

ساتى واژوو كردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN
پرۆفیسۆرێكى ئابوورى و نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر چوار بڕگه رێككه‌وتوون”.
د. ئه‌مجه‌د سه‌باح، پرۆفیسۆر له بوارى ئابوورى و نه‌وت و مامۆستا له زانكۆى به‌سره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئایار، رایگه‌یاند، “هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چوار بڕگه‌ى بنه‌ڕه‌تى رێككه‌وتوون كه گرنگترینیان بریتین له، هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتوون به سه‌رپه‌رشتى سۆمۆ هه‌رێم مانگانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات. هاوكات، رێككه‌وتون لیژنه‌یه‌كى چوار كه‌سى پێكبیهێنرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێم كه دوانیان نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بن و دوانیشیان نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بن كه كارى سه‌ره‌كیان بریتى ده‌بێت له سه‌رپه‌رشتیكردنى ده‌رهێنان و فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم”.
له باره‌ى دوو كۆتا خاڵ كه هه‌ردوولا له‌سه‌رى رێككه‌وتوون ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “یه‌كێكى تر له‌و خاڵانه‌ى كه هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رى رێككه‌وتوون بریتیه له كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى بۆ كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم. هاوكات به‌غدا پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمدا بكات”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له به‌غدا رایگه‌یاند، “دوێنێ سۆمۆ هه‌ژماره بانكیه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه بۆ نه‌وتى هه‌رێم”.
ماوه‌ى 38 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا و حكومه‌تى توركیاى به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









