ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستوری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بدات، چی ڕوودەدات؟

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سكاڵایەك بدات كە لەدژی درێژكردنەوەی تەمەنی خولی ئێستا پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر دادگا بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان، ئەوا هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم شەرعەیت لەدەست دەدەن و حكومەت دەبێتە كاربەرێكەر.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق كۆدەبێتەوە بۆبڕیاردان لەسەر سكاڵایەك كە تایبەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان، چەند سیناریۆیەك لە ئارادان، یان ئەوەیە بڕیاری كۆتایی نادرێت و دوادەخرێت، یان بڕیار دەدرێت كە درێژكردنەوەی خولی ئێستای پەرلەمان گرفتی نییە، سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە كە درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان نادەستوورییە و پێچەوانەی یاسایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە حاڵەتی بڕیاردانی دادگای فیدراڵی بەوەی كە درێژكردنەوەی تەمەنی ئێستای پەرلەمان نادەستورییە، ئەوا ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاسایی و حكومەتیش دەبێت بە كاربەڕێكەر، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دیارنییە بڕیارەكە چۆن دەبێت بۆیە ئەگەر بڕیارێكی وا دەربچێت كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانیشی دروست دەبێت، چونكە ئەو كات حكومەت و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش دەكەونە بۆشایی یاساییەوە.
ئەو سكاڵایەی تۆماركراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 12ـی رۆژی 09-10-2022ـی تایبەت بە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات بە پاساوی ئەوەی پێچەوانەی هەردوو مادەكانی 5 و 20ـی دەستووری عێراقە. جگە لەوەش لە داواكەدا هاتووە ئەو هەنگاوە، “مافی دەستووریی دیاریكراو لە مادەی 51ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 1992 پێشێل دەكات، ئەوەش لەكاتێكدایە كەرۆژی 9ـی تشرینی یەكەمی 2022 پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەكو كۆتایی ساڵی 2023 درێژكردەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









