دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئارام حەسەن و شەرمین عەلی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی دەستگیرنەکراون

SNN-
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ رایگشتی ڕووندەکەینەوە کە کەسی هەردوو ڕاگیراو ( ئارام حەسەن و شەرمین عەلی ) ھیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، وەک ھەندێک کەس و لایەن و بەناوچالاکوان باسی دەکەن و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتییە.
لە روونکردنەوەیەکدا دەزگاکە بڵاویکردووەتەوە، ھەردوو ناوبراو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ( 341 )ی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون ، چونکە فەرمانبەری حکومەتن و ھۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونە و لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بینیونی و ووتەیانی وەرگرتووە و ھەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر ، دەزگای ئاسایش تەنھا لایەنی جێبەجێکاری یاسایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ بەرچاوڕوونی ھەموو لایەک لە رۆژی 2ی ئایاری 2023، ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگیراوان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشیان کردووە و چاویان بەسەرجەم ڕاگیراوان کەوتووە و لە نێویشیاندا ھەردوو ناوبراوانیان بینیوە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردوون و چاوپێکەوتنیان ھەبووە.
“وەک دەزگای ئاسایشی ھەرێم ھەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ ھەر کەس و لایەنێکی یاسایی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان کە بیانەوێت بەدواداچوون بکەن و لە بارودۆخیان دڵنیاببنەوە” دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وادەڵێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









