دوای پلە بەرزکردنەوەیان مووچەی ئەفسەرانی پێشمەرگە نزیکەی 50 تا 200 هەزار زیاد دەكات

مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی ئامادەكردنی خشتەی سێ ساڵی پلەبەرزكردەنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، دوای پلە بەرزکردنەوەشیان مووچەی بەشێک لەو ئەفسەرانە نزیكەی 50 تا 200 هەزار زیاد دەكات، بەڵام پلە بەرزکردنەوەکە یەكەكانی 70 و 80 ناگرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی پەیوەندیدار بە هێزەكانی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لیستی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە و بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە و فەرمانی بۆ دەردەچێت، هاوكات ئەو لیستە پلەبەرزكردنەوە زیاتر لە هەزار ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە.
ئەو خشتەیەی ئامادەکراوە، برییتییە لە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی سێ ساڵی ڕابردووی ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و چاوەڕێدەكرێت ئەم مانگە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فەرمانیان بۆ دەربكرێت و پاشان ناوەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكرێت كە بەهۆیەوە هەندێك لەو ئەفسەرانە لە 50 هەزارەوە بۆ نزیكی 200 هەزار دینار لە مووچەكانیان زیاد دەبێت.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، پلەبەرزكردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی هێزی پێشمەرگە ئەفسەرانی یەكەكانی 70 و 80 ناگرێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لێكۆڵینەوە و وردبینی لە لیستی ئەفسەرانی ئەو هێزانە دەكرێت و دوای تەواوبوونی وردبینی ئەوانیش پلەكانیان بەرزدەكرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









