
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو دوێنێ سێ شەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی دابیننەكردنی پارە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابەشكردنی مووچەكانیان بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخرا، بەڵام ئەمڕۆ پارەكەیان بۆ دابینكراو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە، هاوكات تا ئێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دیارینەكراوە و 400 ملیارەكەی بەغدا ڕەوانەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو،ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان و وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی هێزی لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابینكراو و ئەفەسەرو كارمەندانی ئەو هێزانە دەتوانن ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەگرتنی مووچەكانیان، ئەوەش دوای ئەوەی وابڕیاربوو كە دوێنێ مووچەیان پێبدرێت و دواتر دواخرا بۆ پێنج شەممە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم چونكە تا ئێستا 400 ملیار دینارەكە نەگەیشتووەتە هەرێم و هەروەها داهاتی ناوخۆش وەك پێویست كۆنەكراوەتەوە و ئەوەی لەبەردەستدایە بەشی لە %30ی مووچە ناكات و لەئێستادا لەهەموو كات زیاتر وەزارەتی دارایی لەخراپترین دۆخی دارایدایە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، پرسی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تا ئیستا هەر قسەیەو هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەنراوە بۆ ئەو بابەتە، بۆیە تا ئەوكاتەی بودجەی گشتی پەسەند دەكرێت دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان ڕووبەوڕووی گرفت دەبێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








