سبه‌ى خوێندنەوەی کۆتایی بۆ پرۆژە یاسای به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت

مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى كیمیاباران له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هەوڵى فراكسیۆنی یەکێتی لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بەڵینانەدایە كە فراكسیۆنی یەكێتی بە هاووڵاتیانی هەڵەبجەی داوە.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئایار، بە SNNی راگەیاند، “یەكێتی لە هەوڵەکانی بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لەگەڵ بەشێك لە لایەنەكان، سەرکەوتووبوو بۆئەوەی خوێندنەوەی دووەم و تێپەڕ‌اندنی پڕ‌ۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک بڕگەیەك بۆ كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران، زیادبكرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى مافه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمى ده‌بێته پارێزگاى 19 مافى زۆرى ده‌بێت، چونکە بودجەی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابیندەكات، جگەلەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش خزمەت بە كەیسی كیمیابارانی شارەكە دەكات. هاوكاری نێودەوڵەتیشی پێشكەش دەكرێت، هاوكات ئەگەر پڕۆژە یاساكە پەسەند بكرێت زووتر قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە و دەتوانرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەڵەبجە بە شارێكی كارەساتبار بناسێنرێت”.
د. بڕیار ڕه‌شید باسى له‌وه‌شكرد، “بەگوێرەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەدوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و پەسەندكردنی لە پەرلەمان، ئەوكات هەڵەبجە دەبێت 19 هەمین پارێزگای عێراق. هاوكات بەپشت بەستن بە بەندی یەكەم لە ماددەی 61ی دەستووری عێراق، دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوور و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاریی بكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









