
SNN-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵو بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتن و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارەی لە هاووڵاتییان سەندبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر کەسێک گەیاندە ھێزەکانی پۆلیس كە بەفێڵو بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتنو زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لەهاوڵاتیان دەسەنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن.
پۆلیس دەشڵێت:”دوای بەدواداچوونو لێكۆڵینەوەكانو وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت. لەکاتی دەستگیرکردنیداو لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرابەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا و ئێستا تۆمەتبار (م،ح،ح لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 312 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە”
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمهتباری ناوبراو لهدوای دهستگیركردنی چهند سكاڵایهكی لهسهر تۆماركراوهو داواش لە ھاووڵاتییان دەكەین کە هەر كەسێك بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتنو زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوەو پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









