نوێترین زانیاری لەبارەی دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رايگەياند: تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكرێت و ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا نەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دابینناكرێت و ڕۆژانەش پارێزگای سلێمانی پێویستی بە زیاد لە دوو ملیۆن لیتر بەنزینە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی هیچ بڕیار و نوسراوێك لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە لەبارەی دابینكردنی بەنزین بەنرخی 450 دینار هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ پارێزگاكانی هەرێم و لە نێویشیاندا بۆ پارێزگای سلیمانی دەرنەچووە و ئەوەی هەیە تەنها قسەیەو ئەو قسانەش پشتیان بەو ڕێككەوتنە بەستووە كە لە نێوان هەولێر و بەغدا واژۆكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند نەكرێت و هەروەها ڕێككەوتنەكەی بەغدا و هەولێر نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا پێناچێت حكومەتی عێراقی بەنزینی 450 دیناری بۆ پارێزگاكانی هەرێم دابین بكات، هاوكات ئەوەشی كە ئێستا لەهەرێم هەیە بە نزینی بازرگانییە پەیوەندی بە حكومەتەوە نییە.
سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانە پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە پێویستی بە زیاد لە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەبێت، ئەم ڕێژەیەش لە وەرزێكەوە بۆ وەرزێكی دیكە گۆرانكاری بەسەردا دێت ئەوەش بە گوێرەی بڕی بەكارهێنان لەلایەن شۆفێرانەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









