رەنگە لە دوو رۆژێ داهاتوودا 400 ملیارەکە بگاتە هەرێم

SNN
مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند: “رەنگە لە دوو رۆژی داھاتوودا 400 ملیار دینارەکەی عێراق بگاتە ھەرێمی کوردستان”.
مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو وەزارەتی دارایی رۆژی یەکشەممە رێنماییان داوەتە بانکی ناوەندی بۆ دیاریکردنی حیسابی ھەرێمی کوردستان و پێشبینیدەکات لە ماوەی دوو رۆژدا بانکەکان ئەو پارەیە بنێرنە سەر حسابی حکومەتی ھەرێم لە لقی بانکی ناوەندی لە ھەولێر.
جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بابەتی مووچە بکرێت، ئەوەش بە دانانی یاسای نەوت و غاز و ھەموارکردنی ھەندێک لە یاساکانی دیکە، وتیشی، ئەگەر لە عێراقدا رێزگرتنی تەواو ھەبێت لە دەستور و یاساکان، ئەو گرفتانەی کە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2014 وە سەریھەڵداوە، دەتوانرێت بە یەکجاری ئەم دۆسیەی مووچەیە دابخرێت تەنانەت مووچەی فەرانبەرانی ھەرێم ببێتە بەشێک لە کۆی مووچەی دەوڵەتی عێراق.
سەبارەت بەوەی کە ئایا گرەنتی ھەیە بۆ خەڵکی ھەرێم سەبارەت بەناردنی بەشە بودجە، “مەسعود حەیدەر” وتی، لە عێراق ھیچ شتێک گرەنتی نییە، بەڵام عێراق و ھەرێم ئیرادەیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەبارەت بە راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمیش وتی، پێویستە حکومەتی عێراق بەزووترین کات ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ تورکیا چارەسەربکات، چونکە کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر ئابوری عێراق.
وەک پێشتریش تۆڕی هەواڵی سلێمانی بەدواداچوونی بۆ کرد و وەزارەتی دارایی ئەوەی پێ راگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لیستی مووچە رابگەیەنرێت و رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی مووچەکانیان وەربگرن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









