بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیارێك لەبەرژەوەندی حاجییانی هەرێم دەرچوو

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی ناویان دەرچووە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ نیگەرانییان دەربڕی لەوەی بانكی بازرگانی ئامادە نییە دیناریان بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق لێوەربگرێت، بەڵام بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی تواندرا ڕەزامەندی دەرببڕدرێت بەوەی كە پارەی حاجیانی هەرێم بە دینار و بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك وەربگیرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ئەو هاووڵاتیانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە و ئاگاداریان كردین كە بانك ئامادە نییە دیناریان بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی وەربگرێت كە بۆ هەر 100 دۆلارێك 132 هەزار دینارە، ئەمڕۆ توانیم رەزامەندی (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و بانكی ناوەندی عێراق وەربگرم بۆ ئەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی حاجیانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، 100 دۆلاریان بە نرخی 132 ھەزار دینار بۆ بگۆڕدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاووڵاتیانەی كە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە دەتوانن مامەڵەكانیان بكەن بە پێدانی پارەكانیان بە دینارو لە بانكی بازرگانیش بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك لێیان وەردەگیرێت، ئەوەش هاوكارییەكی باش دەبێت بۆ ئەو حاجییانەی كە ناویان دەرچووە بۆ ئەنجامدانی حەج.
هەوڵەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە پێشتر عێراق بڕیاریدابوو بە نرخی بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 132 ھەزار دینار بۆ حاجیان عێراق ئەژماربكرێت، بەڵام بڕیارەكە حاجیانی هەرێمی نەدەگرتەوە و دەبوو خۆیان لە بازاڕ دۆلاریان بە نرخی 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بكڕیایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








