مامۆستایانی وانەبێژ: 600 داواكاریمان داوەتە حکومەتی هەرێم و وەڵامیان نەداوینەتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات ئەمساڵمان بە پێدانی چەندین بەڵێنی جێبەجێنەكراو بەسەربرد، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بایكۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنین و ئامادەنین بگەڕێینەوە هۆڵەكانی خوێندن تا ئەوكاتەی چارەنووسمان یەكلایی نەكرێتەوە، هاوكات تا ئێستاش زیاد 600 داواكاریمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەو لایەنە پەیوەندیداەكانی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران كردووە بەڵام هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتووە.
عەلی ڕەئوف، یەكێك لە نوێنەری دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لە هەرێمی كوردستان بە SNN-ی راگەیاند:ئەمساڵیش پرۆسەی خوێندن كۆتایی هات و وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمیش چەندین بەڵێنیان پێدابووین كەكێشە و گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكەن لەكاتێكدا ئەركێكی زۆر لەسەرشانمان بوو بەڵام مافێكی كەممان پێدەدرا و هیچ بەڵێنێكمان جێبەجێنەكرا سەرەرای ئەوەش ئێمە لەسەر خزمەتكردنی كەرتی پەروەردە بەردەوام بووین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەناوخۆماندا كۆبوونەوە و ڕاوێژمان كردووە و هاوڕاین لەسەر ئەوەی كە لە ساڵی داهاتوودا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە هیچ جۆرێك ناچینەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن تا ئەوكاتەی بەكردار بەڵێنەكانمان بۆ جێبەجێدەكەن، چونكە لەماوەی چەند ساڵی ساڵی ڕابردوودا سەدان كۆبووەنەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم ئەنجامداوە ئەوەش بەمەبەستی دامەزرندنمان لە ناوەندەكانی خوێندن، لەهەموو كۆبوونەوەكانیشدا بەڵێنی جۆراوجۆرمان پێدراوە بەڵام دواجار بەكردار هیچمان بۆ نەكراوە.
نوێنەرەكەی دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد:” تائێستا زیاتر لە 600 داواكاری و یاداشتیان داوەتە لایەنی پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام بەدەم داواكارییەكانمانەوە نەهاتوون، بۆیە ئێمەش بەمافی خۆمانی دەزانین هەڵوێستی دیكە بگرینە بەر بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









