نرخی مریشك%70 دابەزیوە و خاوەن كیلگەكانی بەخیوكردنی مریشك دەڵێن لە زەرەرداین

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 250 دینارە و بەراورد بە مانگی ڕەمەزانیش لە %70 نرخەكەی دابەزیوە كە بۆ كیلۆك پێنج هەزار دینار تێپەڕاند، جەختیش دەكاتەوە كە لە ئێستادا خاوەن كێلگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان و دەبێت حكومەت پلانێكی هەبێت بۆ دیاریكردن و جێگیركردنی نرخ.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرخانەكان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی مانگی رەمەزان نرخی مریشك لە هەرێمی كوردستان گەیشتە پێنج هەزار دینار، ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشك بۆ دوو هەزار و 500 دینار دابەزیوە، ئەوەش لە زەرەری خاوەن پەلەوەرخانەكانە، لەكاتێكدا لە هۆڵی پەلەوەر تێچووەكەی كیلۆیك مریشك دەگاتە سێ هەزار دینار، هاوكات چەندینجار داوامان كردووە نرخێك دیاریبكرێت و ساڵەكە بەو نرخە بفرۆشرێت، نەك هەر ڕۆژەو جۆرە نرخێك بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان زیاد لە 38 كارگەی بەرهەمهێنانی ئالیكمان هەیە، هەر یەكێك بە نرخێك و بە كوالێتییەك دەیفرۆشێت. لە هەرێمی كوردستان 20 جۆر ڤاكسین هەیە لەكاتێكدا ئەوە ئاسایشی نیشتمانی نابێت پزیشكی بازرگان دەستی بۆ ببات، بۆیە دەبێت ئەوانە رێكبخرێتەوە و نرخی مریشك جێگر و دیاری بكرێت كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و خاوەن كێلگەكانیشدا بێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەلەوەرخانەكان ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگای هەڵەبجەشەوە هەزار و 900پەلەوەرخانە هەن، كە ئەمانە دەتوانن بەشی پێداویستی ناوخۆ مریشك بەرهەم بهێنن، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم نەهێڵێت مریشكی بەستوو لەدەرەوە بێتە نێو هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ساغ بكرێتەوە و خاوەن پڕۆژەكانی بەخێوكردنی مریشك تووشی زەرەر و زیان نەبن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









