بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگاتە نزیكەی 300 هەزار تۆن

کۆکردنەوەی گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕووبەری ملیۆنێك و 200 هەزار دۆنم زەوی كراوە بەكشتوكاڵ، هاوكات بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان باریوە پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنم لە سنووری سلێمانی بگاتە نزیكەی 300 هەزار تۆن، و نرخی تۆنێك گەنمیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت و هەفتەی داهاتووش دەست بە دروێنەكردنی گەنم دەكرێت لە سنوورە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق نرخی گەنمی بۆ هەر تۆنێك بە 850 هەزار دینار دیاریكردووە و ڕاستەوخۆ لەدوای ڕادەستكردنی گەنم لەدوای چەند ڕۆژێكی كەم جوتیاران پارەكانیان وەردەگرن و لەدوای وەرزی دروێنەش دەستدەكرێت بەوەگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كورستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا ڕێژەی بەرهەم هێنانی گەنم بۆ زیاد لە 500 هەزار تۆن زیاد دەكات، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو نزیكەی 200 هەزار تۆن لە ڕووبەری سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بەرهەم هاتووە، نرخی تۆنێك گەنمیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت، هاوكات ساڵی ڕابردوو بەهۆی وشكەساڵییە وە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان لە 60%ی بەرهەمی گەنم لەناو چوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە بەرهەمی گەنم زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە %60 بەرهەم زیاد دەكات.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووبەری یەك ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارین پێشبینی دەكرێت بەرهەمی گەنمی سنوری پارێزگای سلێمانی بگاتە نزیكەی 300 هەزار تۆن گەنم، هاوكات هەفتەی داهاتووش لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستدەكرێت بە دروێنەكردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








