“هۆشداری دەدرێت لەوەی هەوكردنی پەردەی مێشك ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە نێومنداڵاندا”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستا حاڵەتەكانی توشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەڵەبجە زۆر زیادیكردووە وئەگەر بە زوویی هۆشیاری تەندروستی بڵاو نەكرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش نەیەنە سەرهێڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە دوور نییە لە داهاتوودا ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لەنێومنداڵاندا.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەراورد بە پارێزگا و شارەكانی دیكەی هەرێم لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین حاڵەتەكانی توشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە ناومنداڵاندا تۆماركراوە و لە ئێستادا 46 منداڵ بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە خەوێندراون و ڕۆژانەش حاڵەتی نوێی ئەو جۆرە نەخۆشییە تۆمار دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا گرنگە بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە ئەوەیە كە لەلایەن باوكان و دایكانەوە هۆشیاری تەندروستی وەربگرن، هاوكات وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەش دەبێت لەسەر ئاستێكی باڵاتر بێنە سەر هێڵ و هاوكاری و یارمەتییەكانیان بۆ كەرتی تەندرەوستی زیاتر بكەن بۆ ئەوەی بتواندرێت زیاتر ڕێگری بكرێت لە كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا لەلایەن ئەندامانی خێزانەكانەوە گرنگی زیاتر بە پاك و خاوێنی بدەن چونكە ئەگەر ئێستا نەتواندرێت ئەم نەخۆشییە كۆنترۆڵبكرێت و زیاتر بڵاو ببێتەوە ئەوا ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا لەناو منداڵاندا لەداهاتوودا.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHOئەوەی ڕاگەیاندووە كە پارێزگای هەڵەبجە ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكە لەناومنداڵاندا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









