“ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم مانگانە زیانی 840 ملیۆن دۆلارلەداهاتی گشتی عێراق دەدات”

0
297

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری لە ئابوری هەرێمی كوردستان داوە، لەهەمان كاتیشدا زیانی لەداهاتی گشتی عێراق داوە و مانگانە زیاد لە 840 ملیۆن دۆلار زیان لە ئاروی عێراق دەگات، هاوكات هەناردەی نەوتی عێراقی لە سێ‌ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلەوە بۆ سێ‌ ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل كەمكردووەتەوە.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەردەوامدیان بە راگرتنی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە، بەتایبەت زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم چەند زیانی بۆ ئابوری هەرێم هەیە هێندەش زیانی بۆ ئابووری عێراق دەبێت، چونكە هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم خراوەتە سەرداهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق و لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،لە پرۆژە یاسای بودجەدا بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق بە سێ‌ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریكراوەو ئەگەر نەوتی هەرێم هەناردە نەكرێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سێ‌ ملیۆن و 100و هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كەمبێتەوە، ئەوەش قەبارەی كورتهێنان زیاد دەكات، لەبەرئەوەی حكومەتی عێراق داھاتی نەوتی هەرێمی خستووەتە نێو پرۆژە یاسای بودجە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەگەر هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكات و بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار بفرۆشێت ئەوا داهاتی مانگانەی نەوت دەگاتە 840 ملیۆن دۆلار، بەڵام نزیكەی دوو مانگە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە و ئەوەش بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە ئابووری هەرێم و عێراق هاوكات تا ئێستا هیچ وادەیەكیش دیارنەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this