“نیگەرانییەكانی كورد لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە گەیەنراون بە سودانی و لیژنەیەك پێكدەهێندرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق چەند بڕگەومادەیەك دانراون كە مەترسین لەسەر كەمكردنەوەی لەسەر پشكی كورد لە پرۆژە یاساكەدا ئەمەش ترس و نیگەرانی لای ئەندامانی كوردی پەرلەمانی عێراق دروستكردووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە نیگەرانییەكانمان گەیاندووە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق و بڕیاردراوە لیژنەیەك پێكبهێندرێت بۆ ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانییانە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە لە زووترین كاتدا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت بۆ ئەومەبەستەش پەرلەمانی عێراق تەمەنی یاسادانانی خۆی درێژكردووەتەوە، هاوكات دوای رێككەوتنی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، پابەنددەبن بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە و خەرجییەكانی حكومەت تاوەكو ئەوكاتەی هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و بودجە پەسند دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 800 ملیار دینارەی كە تا ئێستا ڕەوانەی هەرێم كراوە بەشێوەی قەرز بووە و دوای پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجە لەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە قەرزەكە وەردەگیرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەسەند نەكردنی بودجەوە حكومەت دەستكراوە نییە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە و دابینكردنی پارە بۆ بوارەكانی دیكە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە چەند برگەو مادەیەك دیاریكراون كە مەترسین لەسەر كەمكردنەوەی پشكی كورد،بۆیە لەگەڵ ئەندامانی دیكەی كورد لە لیژنەی دارایی و ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو بابەتەمان تاوتێكردووە و وەزیرە كوردەكانیش سەرۆكوەزیرانی عێراقیان لەو نیگەرانیانەی ئێمە ئاگاداركردووەتەوە و سەرۆك وەزیرانیش لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەو خاڵانەی لەگەڵ بنەما دەستوورییەكان و رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و عێراق یەكناگرنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









