بزانە زڕدایکەکەی چۆن پلانی کوشتنی ئاسیای داناوە؟

0
395

SNN-
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، هێزەکانمان خوشکێکی باوەژنی تاوانلێکراویان دەستگیرکرد، دانی بەوەدا ناوە کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە بەقسەی خوشکەکەی (باوەژنی منداڵەکە) بووە.

شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند،ئەم خوشکەی باوەژنەکە ئاشکرایکردووە کە ”پێش نیوەڕۆی دوێنی لەسەر ڕاسپاردەی خوشکەکەی بەمەبەستی خنکاندنی کچە تەمەن 11 ساڵانەکە لەماڵی خۆیان بردوویەتی بۆ زێی بچووک لە خاس، بەگەیشتنیان بۆ ئەو شوێنە لە قەراخ ئاوەکە پاڵی بەکچەکەوە ناوە بەمەبەستی خنکاندنی و بەو هۆیەشەوە خنکاوە، دانی ناوە بەوەشدا کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە بەقسەی خوشکەکەی بووە کە دەکاتە باوەژنی کچە تەمەن 11 ساڵانەکە.

پۆلیس دەشڵێت:” پێشتریش چەند جارێک هەوڵی کوشتنی ئەو کچەیان داوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە”.

بە وتەی باوکی کچە خنکاوەکە کە دانیشوی شاری هەولێرە بۆ پۆلیسی راپەڕین: “کاتێک کچەکە تەمەنی تەنها (6) مانگ بووە هەڵیگرتووەتەوە و بە یاسا کردویەتی بە کچی خۆی. وە کاتێکیش منداڵەکە تەمەنی بووە بە 8 ساڵ، باوکەکە هاوسەرگیری لەگەڵ باوژنەکە کردووە, ئێستا سکاڵای هەیە لە دژی ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی.و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە”.

دوێنی10-5-2023، کاتی ئێوارە ژنێک بەناوی (ن،ع،ا) تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی شاری هەولێر کە پێشتر بەسەردان هاتووەتەوە بۆماڵی باوکیان لە شاری قەڵادزێ، دوای دیارنەمانی زڕ کچەکەی سەردانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕينی کردووە و هەواڵیدا بەوەی کە زڕکچەکەی بەناوی (ئ،ئ،م) تەمەن (11) ساڵ دیارنەماوە و ونبووە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە قەزای پشدەر دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دیارنەمانی کچەکە.

پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئاسیا لە ئاوی خاس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی راپەرینەوە دۆزرایەوە و بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی.

پۆلیس دەشڵێت:”مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە. هەردوو تۆمەتبار کە هەردووکیان خوشکن بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this