دوای سلێمانی لە هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزووریش خانەنشینان بە شێوەی ئەلكیترۆنی مووچەكانیان وەردەگرن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەدوو مانگی ڕابردوودا و بۆ یەكەمجار لە بانكی مەڵكەندی سلێمانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی، وابڕیارە مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینی شارسانی لە بانكی سەیدسادق بەشێوەی ئەلكیترۆنی دابەشبكرێت هاوكات لە مانگەكانی داهاتووش لە پارێزگای هەڵەبجە و شارەزووریش بەهەمان شێوە مووچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەدوو مانگی ڕابردوو توانیمان بەسەركەوتووانە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی بەشێوەی ئەلكیترۆنی، هەزاران خانەنشین جێبەجیبكەین و لەمانگی ڕابردوو زیاد لە هەزار و 400 خانەنشین بەشێوەی ئەلیكترۆنی مووچەیان وەرگرت، لە ئێستادا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی بەو سیستەمە مووچە وەردەگرن بۆ حەوت هەزار خانەنشین زیاد بووە و لە داهاتووشدا سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بەو سیستەمە مووچەكانیان وەردەگرن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەم مانگەش كە وابڕیارە لە 28/5/2023 دابەشبكرێت لە بانكی سەیدسادق بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە بۆ ئەومەبەستەش ئیدارەی بانكی سەیدسادق داوای لە خانەنشینانی سنوورەكە كردووە لە ئەمڕۆوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دابەشكردنی مووچە بەو كارتانە بتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN لەدوای قەزای سەیدسادق بە هەمان شێوە ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لە مانگەكانی داهاتوودا بەشێوەی ئەلیكترۆنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای شارەزوور دابەشبكرێت، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر بانكەكان و كارئاسانی بۆ خانەنشینان لە وەرگرتنی مووچەكانیان.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلیمانی ئەوەشی بۆ SNN خستەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پلانی هەیە كە دابەشكردنی مووچەی بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆسەرجەم خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بكاتە ئەلكیترۆنی، ئەوەشی بەهۆی ئەو سەركەوتنەی كە لەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی و بەدیاریكراوی لە بانكی مەڵكەندی بەدەستهات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









