دەروازەی نێودەوڵەتی پێشخابوور لەنێوان هەرێم و رۆژئاوای كوردستان داخرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەمڕۆوە و بە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو، هەموو جۆرە هاتووچۆیەكی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان لە دەروازی نێودەوڵەتی پێشخابوور راگیراوە، هاوكات دیار نییە كەی ئەو دەروازە سنوورییە بەڕووی گەشتیاران و كاری بازرگانیدا دەكرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلە ئەمڕۆوە بە بڕیارێكی ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی پێشخابوو لە دیوی هەرێمی كوردستان هەموو جۆرە جووڵەیەكی گەشتیاری و بازرگانی لەو دەروازە سنووریە ڕاگیراوە و تا ئێستاش هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەلایەن ئیدارەی ئەو دەروازە سنوورییە لە دیوی هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو نەكراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا دیار نییە كەی ئەو دەروازە سنوریە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران و كاری بازرگانی لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێتەوە، هاوكات پێدەچێت هۆكارێكی داخستنی دەروازە سنورییەكە بۆ نزیك بوونەوە لە هەڵبژاردنەكانی توركیا دەگەڕێتەوە و هاوكات ئەمڕۆش ژمارەیەك لە کەسایەتییەکان ڕۆژئاوای كوردستان بە نیاز بوون لەڕێگەی ئەو دەروازە سنورییەوە بێنە هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كردنەوەی یادگەی بارزانی بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە.
داخستنی دەروازی سنوری بیشخابوو لەكاتێكدایە كە لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆكاری جیاواز ئەو دەروازە سنوورییە داخراوە كە لە ڕێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە جگە لەكاری بازرگانی هاووڵاتیانی كوردی ڕۆژئاوای كوردستانیش دەهاتنە هەرێمی كوردستان و سەردانی كەسوكاریان دەكەن كە لە كەمپی ئاوارەكان نیشتەجێبوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









