وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی چوار ملیار دیناری بۆ قەلاچۆكردنی مێرووە زیان بەخشەكان تەرخانكردووە

جوتیار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وەرزی دروێنەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور بەهۆی بڵاوبوونەوەی مێرووی سن و كولـلە ژمارەیەك لە جوتیاران زیان بەبەرهەمەكانیان گەیشتووە و بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو مێرووە زیانبەخشانەش بڕی چوار ملیار دیناری تەرخانكردووە و هەر بەڕیچوەبەرایەتییەكی كشتوكاڵیش پشكی خۆی بۆ دابینكراوە.
حەمەكەریم ئەحمەد، یەكێك لە جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNێ ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەمساڵدا بەرهەمی گەنم بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لەڕووی ڕێژەوە لە ئاستێكی زۆر باشدایە و دوو هێندە زیادیكردووە، بەڵام لەمساڵدا بەڕێژەیەكی زیاتر مێرووی سن و كولـلە بڵاوبووەتەوە و زیانی لەبەرهەمی گەنمی جوتیاران داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستاش كات لەبەردەستدا ماوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان بتوانن هاوكاری جوتیاران بكەن بە دابینكردنی دەرمانی قڕكەر بۆ لەناوبردنی ئەو مێرووە زیانبەخشانە بەتایبەت سن و كولـلە، بەڵام بەداخەوە لەساڵانی ڕابردوو بە بیانووی قەیرانی دارایی نەتواندراوە هاوكاری جوتیاران بكرێت و لەسەر شاخی خۆمان دەرمان و پێداویستی كشتوكاڵیمان دابینكردووە.
لەبەرامبەر داواكاری جوتیارانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە SNN پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم كرد ئەوەی ڕاگەیاند كە وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ئەمساڵ بڕی چوار ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ كڕینی دەرمانی قڕكەر بەتایبەت بۆ لەناوبردنی مێرووی سن و كوللە و ئەو بڕە پارەیەش بەگوێرەی ژمارەی جوتیاران و ڕووبەری زەوی كشتوكاڵی بەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكاندا دابەشكراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








