بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە سبەینێوە دەستپێبکاتەوە

SNN
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا لە ڕێکەوتننامەی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ چوار بڕگە جێبەجێکراوە، لەوانە “مفاتحەکردنی بۆتاشی تورکی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم سبەینێ لە ڕێگای بۆری نەوتی کەرکوک-جەیهان وفرۆشتنی لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سۆمۆ لەگەڵ کڕیارانی پێشووی نەوتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە میکانیزمیی نوێی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رێککەوتنی کردوە، هەروەها رەزامەندی بانکیی ناوەندیی عێراق بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو بۆ ئیداعکردنی پارەی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دوا کۆبونەوەی خۆی لیژنەیەکی وەزاری کە لە وەزیرانی (دارایی، پلاندانان، شارەوانی وئاوەدانکردنەوە) و فەرمانگەی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا راسپاردوە بۆ داڕشتنەوەی هەردو بڕگەی مادەی 12 لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئاڕاستەی لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر ناردنی بەشە بودجەی مانگانەی هەرێم”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









