پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەدا مەترسی لەسەر نامێنێت

0
341

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئاماژە بەوەدەكات هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەك كە لە دوو هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی تایبەت بە بڕگە و مادەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی كۆتایی پێبێت و پێش كۆتایی ئەم مانگە لە پەرلەمان دەنگدان لەسەر پرۆژە یاستكە بكرێت، هاوكات پشكی كوردیش مەترسی لەسەر نەماوە ئەوەش دوای ئەوەی چەند بڕگەو مادەیەك دانرابوون كە مەترسی بوون لەسەر كەمكردنەوەی پشكی كورد لە پرۆژە یاساكەدا.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە گفتوگۆكانی تایبەت بە بڕگەو مادەكانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، هەموو هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن كە لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانی عێراق تەمەنی یاسادانانی خۆی درێژكردووەتەوە و بەو ئامانجەی كە تا پێش كۆتایی ئەم مانگە پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە چەند برگەو مادەیەك دیاریكرابوون كە مەترسی بوون لەسەر كەمكردنەوەی پشكی كورد، بۆیە لەگەڵ ئەندامانی دیكەی كورد لە لیژنەی دارایی و ئەنجوومەنی نوێنەران ئەو بابەتەمان تاوتێكردووە و وەزیرە كوردەكانیش سەرۆكوەزیرانی عێراقیان لەو نیگەرانیانەی ئێمە ئاگاداركردووەتەوە و سەرۆكوەزیرانیش لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەو خاڵانەی لەگەڵ بنەما دەستوورییەكان و رێككەوتنی هەرێمی كوردستان و عێراق یەكناگرنەوە بۆیە لە پێش دەنگدان بە پرۆژەیاساكە ناهێڵین ئەو مەترسیانە لەسەر پشكی كورد بمێننەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 800 ملیار دینارەی كە تا ئێستا ڕەوانەی هەرێم كراوە بەشێوەی قەرز بووە و هەر بڕە پارەكی دیكەش ڕەوانەی هەرێم بكرێت هەر دەچێتە چوار چێوەی پێدانی قەرز تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكرێت دواتر سەرجەمی ئەو قەرزانەی كە بە هەرێم دراون وەردەگیرێتەوە و پاشان مانگانە پشكی هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this