
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بە هۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەى مەودای بینین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، بە هۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەى مەودای بینین وە لە دوای نیوەڕۆ وە خێرای با چالاکتر دەبێت بۆ 30کم/ک شەپۆلی خۆڵ بارینەکە چڕ تر دەبێت.
هەروەها، پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. لەکاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما بە (٤ تا ٦) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشووتر.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە 14- 5- 2023، ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێت بە (3 تا 3) پەلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 7 – 9 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31
سلێمانی : 30
دهۆک : 28
کەرکوک : 34
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 31
سۆران : 29
گەرمیان : 36
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









