بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لە دابینكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە هەر بڕە خۆراكێك بۆ پارێزگاكانی عێراق دابینبكرێت بۆ پارێزگاكانی هەرێمیش دابیندەكرێت، دڵنیایش دەدات كە ئەو 33 هەزار تۆن برنجە ئۆرۆگواییەی هاوردەی عێراق كراوە پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە و دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی هەماهەنگی تەواومان هەیە بۆ هەر كاروبارێك كە پەیوەندی بە بەشەخۆراكی هاووڵاتیانەوە هەیە، بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیادەكەینەوە كە هەر بەشە خۆراكێك لە پارێزگاكانی عێراق دابەشبكرێت لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دابەشدەكرێت وەك ئەوەی لەمانگی ڕەمەزان چوار بەشەخۆراک لە عێراق دابەشكران لە پارێزگاكانی هەرێمیش دابەشكران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 33 هەزار تۆن برنجی ئۆراگوایی هاوردەكردووە بۆ ئەوەی دابەشی بكات بەسەر هاووڵاتیاندا لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە، بۆیە هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیادەكەینەوە ئەو جۆرە برنجە پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە و لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت و جۆرێكی زۆر باشە.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەمیا موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بەبازاڕكردن لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەی رایگەیاند كەشتییەك لە 33 هەزار تۆن برنجی ئۆرۆگوایی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر، نموونەی برنجەكە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی وەرگیراوە هەركەسێك بڕی سێ كیلۆ برنجی پێدەدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









