به‌هۆى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه‌ ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتووه‌

0
382

SNN – عەلی حەمەسەعید
تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژنه‌ 400 ملیۆن دۆلار زیان به‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گات.

ماوه‌ى مانگێك و 23 رۆژه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه‌ راگيراوه‌ به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس، چونكه‌ ئه‌و دادگایه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى به‌ نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌مدا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ به‌رپرسێكى باڵا ده‌ستى كه‌وتوون، “تا ئێستا توركیا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بە دەستكردنەوە بە وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان، لەكاتێكدا وەزارەتی نەوتی عێراقی و هەروەها كۆمپانیای به‌بازاڕیكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) نوسراویان ئاراستەی لایەنی توركی كردووە بۆ ئەوەی دەستبكرێتەوە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئەوەی توركیا ئامادە نییە دەستبكاتەوە بە رێگه‌دان به‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هەرێم چەند هۆكارێكی لە پشتە، یەكێك لە هۆكارەكان پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكانی توركیاوە هەیە و لەلایەكی دیكەشەوە توركیا چەند جارێك داوای لە لایەنی عێراقی كردووە چاوپۆشی بكەن لەو بڕیارانەی دادگای پاریس كە توركیای پابەندكردووە بە پێبژاردنی زیاتر لە ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بیداتەوە بەلایەنی عێراق، بەڵام عێراق ئامادە نییە سازش لەسەر ئەو مافانەی خۆی بكات”.

به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN ، “زیانەكانی راگرتنی نەوتی هەرێم رۆژ لەدوای رۆژ قەبارەیان زیاتر ده‌بێت، بەجۆرێك هەموو رۆژێك زیاتر لە 28 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق دەگات، چونكە وا رێككەوتن كراوە كە رۆژانە هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، تا ئێستاش قەبارەی زیانەكان ملیار ێك و 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this