“كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارتی بەردەوامی دەبێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكان”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو كۆبوونەوەیەی دوێنێ لە نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ئەنجامدرا هەنگاوێكی باش بوو بە ئاراستەی ئاسایكردنەوەی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هاوكات لە داهاتووشدا كۆبوونەوەكانمان بەردەوامی دەبێت بە ئاراستەی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوانمان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و بابەتەكانی دیكە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لەبەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەر بەو ئاراستیە كاری كردووە كە بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە بێت، بۆیەو ئەو كۆبوونەوەیەی دوێنێ لە نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ئەنجامدرا هەنگاوێكی زۆر باش بوو بۆ زیاتر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و فراكسیۆنەكانمان بەردەوامییان دەبێت ئەوەش بە مەبەستی چارەسەركردنی سەرجەم ئەو پرسانە كە هەردوولا لەسەری ناكۆك بووین و هۆكاری دروستبوونی ساردیی نێوانمان بووە، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردن وبابەت داراییەكان.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەستدەكاتەوە بە دانیشتەكانی خۆی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە پرۆژەیاسایەكەیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لەبارەی هەمواری پرۆژەیاسای هەڵبژاردن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 18/11/2023 ی وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاركردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









