بەهمەن عەبدوڵڵا: كامێرای پۆینت توو پۆینت بۆ دروستکردنی ترسە لای شۆفێران نەک کۆکردنەوەی پارە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت و ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای تایبەت واژۆكراوە، ئامانجیش لە دانانی ئەو کامێرانە ئەوە نییە کە پارە لە شۆفێران کۆبکەینەوە و داهات زیاد بکەین، بەڵكو دروستكردنی ترسێكە تا شۆفێران پابەند بكرێن بەرێنماییەكان و شۆفێر هەست بكات چاودێری لەسەرە و پابەندی خێرایی دیاریكراوی شەقامەكان بێت.
ئێستا بەشێوەی ئەزموونی 24 كامێرا لە سەر ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە تا دەگاتە قەزای دوكان كەوتوونەتەكار، هاوكات لە رۆژی 29/5/2023 بەفەرمی دەكەوێتەكار و سزاكان تۆماردەكرێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان،ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، یان بێ سەرەتان بنكەیەك هەیە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرپێچیەكەی تۆماركردوە كارمەندی تایبەتمەندی هەیە راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەكە رادەگرێت و بەشێوەی پسوڵە راستەوخۆ سزاكەی لێوەردەگیرێت.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی پەیوەستە بەو بابەتی داهاتی ئەو كامێرایانە و ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای تایبەت واژۆكراوە، بەڵكو ئامانجی ئێمە ئەوە نییە پارە لە شۆفێران كۆبكەینەوە و داهات زیاد بكەین، بەڵكو ئامانجمان دروستكردنی ترسێكە تا شۆفێران پابەند بكرێن بەرێنماییەكان وشۆفێر هەست بكات چاودێری لەسەرە و پابەندی خێرایی دیاریكراوی شەقامەكان بێت.
لەسنوری پارێزگای سلێمانی 225 كامێرایە بەسەر پێنج قۆناغ دابەشبووە، هەموو رێگەوبانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، خاڵی سەرەتای دەستپێكی كامێراكە تا كۆتا كامێرا بەرزترین خێرایی كە شۆفێری سەرپێچیكار تۆماریكردوە، بەپێی ئەو خێراییە سزاكەی بۆ تۆماردەكرێت، بەجۆرێك سزاكان لە 70 هەزار دینارەوە تا 250 هەزار دینار دەستپێدەكات، لەیەك كیلۆمەتر تا 15 كیلۆمەتر لەو خێراییەی بۆ شەقامەكە دیاریكراوە 70 هەزار دینارە و بەو شێوازە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە 250 هەزار دینار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









