عەباس فەتاح: دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمان بەدەنگدان حساب بكرێت هەموو كەس دەتوانێت یاسا دەربكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئەو حاڵەتەی دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان ڕوویدا ڕێگریكردن بوو لە كارێكی ناپەیڕەوی كە لەلایەن فراكسیۆنی پارتییەوە بەتەمای ئەنجامدانی بوون، بەڵام بەشێوەیەكی یاسایی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە ڕێگریلێكراوە ئەوەش مافێكی سروشتی سەرۆكی پەرلەمان رێگری بكات لە كاری نایاسایی و نا پەیڕەوەی لە پەرلەمانی كوردستان.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی راگەیاند، لەدوای هەڵگرتنی دانیشتنەكەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە كۆتایی بە هەموو شتێك هات، هیچ جۆرە دەنگدانێك نەكراوە ئەوەی هەیە لە تۆڕە كۆمەلاتییەكان دەوتریت دەنگدان كراوە لەكاتێكدا دەنگدان بە پرۆژەیاسا یان هەر بڕیارێك ڕێساو یاسای تایبەت بەخۆی هەیە و دەبێت جێبەجێبكرێ، بۆیە ئەگەر ئەوەی دوێنێ بەدەنگدان و بە پرۆژەیاسا حساب بكرێت ئەوا هەموو كەس لەماڵی خۆی دەتوانێت بڕیارو یاسا دەربكات.
عەباس فەتاح وتیشی:” خویندنەوەی پرۆژەو دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسا كاتێك دەكرێت دەبێت پرۆژەكە بخوێندرێتەوە پاشان ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران وەربگیرێت و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگەكان بژمێردرێن هاوكات لە پرۆتۆكۆڵی پەرلەمان تۆمار بكرێن ئەوە پێی دەوترێت دەنگدان نەك لەناو گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە قسە بڵێت دەنگدانمان ئەنجامدا”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









