کەشناسی: باران و هەورە تریشقە و خۆڵبارین دەبێت

0
391

SNN-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی ئایاری 2023، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەناوچەى جیا جیا، وە بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە ئاسمانى هەرێم بە گشتى ، بەهۆى زیاد بوونى خێرایی با لە بەشێک لەسنورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەینێ پێنج شەممە 25ی ئایاری 2023، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێ ناوچەى جیا جیا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنورى پارێزگاى دهۆک، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەورو پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this