وەزارەتی بازرگانی: بۆ ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم وەردەگيرێت

0
318
وه‌رزى دروێنه‌ى گه‌نم له‌ گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN

-SNNعەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەستبكرێت بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەڵام بەهۆكاریكی تەكنیكی پرۆسەكە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا، هاوكات بۆ ئەمساڵ، 375 هەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆپێنجشەممە سایلۆكان بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بكرێنەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێك لە سایلۆكان ئامادەكاری تەواویان نەكردبوو بۆ وەگرتنی گەنم و هەندێك گرفتی تەكنیكیش هەبوون بۆیە بڕیارماندا كە پرۆسەكە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی شەممە 27/5/2023 دەستبكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ بۆهەر تۆنێك گەنم، بڕی 850 هەزار دینار بە جووتیاران دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی گەنمەكە نموونەی لێ وەردەگیرێت و لە پشكنینەكان دەردەچێت، بۆ ئەمساڵ بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن، هاوكات لە ئێستادا بڕی 40 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ ئەوەی چەند رۆژێك دوای وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران، چەكی پارەیان پێدەدرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: بڕی ئەو 40 ملیار دینارەی خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی بازرگانی بڕی 20 ملیاری بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك وبڕی 20 ملیاریشی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بڕی 311 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیرا بەلام بۆ ئەمساڵ رێژەكە بۆ 375 هەزار تۆن بەرز ببێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this