خاوەن زەوییەكانی حەسارۆك “نیوەی ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە جێبەجێبكرانایە حاڵمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت”

خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوێنێ بۆ جاری 38هەمین، خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای چارەسەری كێشەكانیان دەكەن، یەكێك لە خاوەن زەوییەكان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر نیوەی ئەو بەڵێنانەی لەماوەی ڕابردوودا پێمان دراوە جێبەجێبكرانایە حاڵمان بەم دۆخە نەدەگەیشت.
ئاری سادق، یەكێك لەخاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەرامبەر جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی حكومەتەوە پێماندراوە ناچاربووین جارێكی دیكە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستبكەینەوە بەگردبوونەوە و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییان بۆ زەوییەكانمان بكەین و هەروەها رێگەپێدانمان بۆبكرێت بۆ دروستكردنی خانو لەسەر زەوییەكانمان كە موڵكی خۆمانەو ناتوانین بەكاریان بهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە بۆجاری 38هەمین جارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەین بەڵام كەس نایەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە و تەنها بەڵێنی بێكردارمان پێدەدرێت، لەكاتێكدا لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەگەر نیوەی ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە جێبەجێبكرانایە ئێستە حاڵمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، بەڵام بەداخەوە زەوییەك كە موڵكی تایبەتی خۆمانە ناماندەنەوە و ڕێگەش نادەن لەسەر گیرفانی خۆمان یەكەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروستبكەین.
ئەو خاوەن زەوییەی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی شاری هەولێر ریگە نادەن ئەو زەوییانەی 125 مەترن بكرێن بە خانو چونكە ئەگەر ئەو ڕیگەپیدانە بكڕیت گەڕەكەكە بە زووی ئاوەدان دەبێتەوە حكومەتی هەرێم ناچار دەبێت تەواوی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابینبكەن، لەكاتیكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێملەكاتی هەڵمەتی هەلبژاردندا سەردانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی كرد و بەڵێنی بەخاوەن زەوییەكاندا لە نزیكترین كاتدا كێشەكانی ئەو زەوییانە چارەسەر بكەن بەڵام تا ئێستا هیچ نەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









