“لە دووشەممەوە هەرکەسێک بەخێرایی لە کامێرەی پۆینت تو پۆینت بدات غەرامە دەکرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ڕۆژی دووشەممەوە تۆماركردنی سزای سەرپێچی كامێراكانی تیژرەوی پۆینت توو پۆینت دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەم چەند ڕۆژی خراونەتە كاركردن تەنها بەشێوەی تێست كاریان كردووە، هاوكات لە قۆناغی داهاتوودا سەرجەم كامێراكان دەكەونەكار كە ژمارەیان 225كامێرایە و بەپێنج قۆناغ دەكەونەكار.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ڕامانگەیاندبوو كە ئەم چەند ڕۆژەی كامێرای چاودێری تیژڕەوەی لەسەر ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە تا دەگاتە قەزای دووكان بەشێوەی ئەزموونی كاریان كردووە و بۆ ئەوەی شۆفێران ئاگاداربن كە لە ڕۆژی دوو شەممەوە بەفەرمی كاردەكەن و سزاكان تۆماردەكەن و تا ئێستا هیچ بڕیارێكیش نییە كە كە 24 كاتژمێر دوای ئەو بەروارەی دانراوە سزاكان تۆمارنەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردنی كامێراكانی تۆماركردنی تیژەڕەوی پۆینت توو پۆینت قۆناغ بە قۆناغ سەرجەمیان دەكەونەكار، قۆناغی یەكەم ڕێگای سەرەكی سلێمانی تا دەگاتە قەزای دووكان كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و 12 كامێرای چاودێری سزاكان تۆماردەكەن پاشان لەقۆناغی داهاتوودا كامێراكانی ڕێگای سەرەكی سلێمانی چەمچەماڵ دەكەونەكار و دواتریش سەرجەم كامێراكان لەڕێگا سەرەكییەكان سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی دەكەونە كار بۆ ئەومەبەستەش شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە لەكەوتنە كاری هەركامێرایەك.
وتەبێژەكەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەوەی كارمان لەسەری كردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 225 كامێرایە بەسەر پێنج قۆناغ دابەشبووە، هەموو رێگەوبانەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، هاوكات سزاكان لە 70 هەزار دینارەوە تا 250 هەزار دینار دەستپێدەكات، لەیەك كیلۆمەتر تا 15 كیلۆمەتر لەو خێراییەی بۆ شەقامەكە دیاریكراوە 70 هەزار دینارە و بەو شێوازە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە 250 هەزار دینار، لەكام كامێرا بەرزترین خێرایی تۆماركردبێت ئەوەیانی بۆ هەژماردەكرێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









