به‌رپرسێكى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت ئاشكرا ده‌كات

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
به‌رپرسێكى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم وابه‌سته‌یه به بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیاوه، ده‌شڵێت: “ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت پرسى هه‌ڵبژاردن یه‌كلابكاته‌وه پاشان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكات”.
ماوه‌ى دوو مانگ و یه‌ك رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه راگیراوه به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس، چونكه ئه‌و دادگایه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا. به‌هۆى ئه‌م راگرتنه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 400 ملیۆن دۆلار زیانى پێده‌گات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئایار، پێگه‌ى سى ئێن بى سى ئه‌مریكى راپۆرتێكى له‌باره‌ى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا ئاشكرایكرد، “وه‌زره‌تى نه‌وتى عێراق رۆژى 23ى ئایار، به فه‌رمى داواى له حكومه‌تى توركیا كردووه ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكه‌نه‌وه. هاوكات، حكومه‌تى توركیا داواى كردووه شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره بكات”.
هاوكات لاوك غه‌فورى، به‌رپرسى پێشووى میدیاى بیانى له حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه به سى ئێن بى سى راگه‌یاندووه، “هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بریتیه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و په‌رله‌مانى توركیا”.
ئه‌و به‌رپرسه پێشووه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئه‌نكه‌ره داواى له به‌غدا كردووه واز له كه‌یسى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بهێنێت، به‌ڵام به‌غدا تاوه‌كو ئێستاش سووره له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه”.
به وته‌ى لاوك غه‌فورى، “پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌یه‌وێت پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكاته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستبه گفتوگۆكانى تایبه‌ت به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكات”.
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









