“تورکیا هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەک فشار بۆسەر عێراق بەکاردەهێنێت”

بۆری نەوتی
عەلی حەمەسەعید-SNN
هەرچەندە حکومەتی تورکیا باس لەوەدەکات بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەوە زیان بەبۆری نەوتی جەیهان گەیشتووە، بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو بۆرییە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووەو تورکیا هیچ تیمێکی تەکنیکی نەناردووە بۆ پشکنینی بۆرییەکە و تەنانەت دوای بوومەلەرزەکە تورکیا نەوتی هەرێمی وەرگرتووە، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕایگرتووە و وەک فشار بەرامبەر بەعێراق بەکاری دەهێنێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە لە پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا تورکیا هیچ وەڵامێکی حکومەتی عێراقی نەداوەتەوە سەبارەت بە دەستکردنەوە بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم، هاوکات ئەو بیانووانەی تورکیا دەیانهێنێتەوە گوایە بەهۆی زیانگەیاندن بە بۆرییەکان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نەوت ڕاگیراوە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نیەو بۆڕیەکە هیچ کێشەیەکی نیە.
ئاماژەبەوەشکراوە، دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا زیاد لەمانگێک نەوتی هەرێمی کوردستانی پێدا هەناردەکراوە بۆ بەندەری جەیهان، هاوکات لەسەر دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکوک، کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتێکیان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئەو بیانوەی تورکیا دوورە لە ڕاستییەوە سەبارەت بەگرفت لە بۆڕیەکەدا چونکە لە دوای بومەلەرزەکەی تورکیا، تەنها بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر هەناردەی نەوت ڕاگیراوە.
هەرلە بەدواداچوونەکانی SNNئەوەشهاتووە کە تورکیا ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی وەک فشارێک بۆسەر عێراق بەکاردەهێنێت تا لەوسزایانە ڕزگاری ببێت کە لەلایەن دادگای پاریسەوە بەسەریدا سەپێندراوە، هاوکات لەماوەی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم تائێستا زیاد لە یەک ملیارو200ملیۆن دۆلار زیان لەئابووری هەرێمی کوردتسان کەوتووە و تائێستاش دیارنییە کەی دەستدەکرێتەوە بەهەناردەکردنەوەی نەوت.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









