“فراكسیۆنی پارتی ترسی لەوەهەبووە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنەكە بەڕێوە ببات”

“فراكسیۆنی پارتی ترسی لەوەهەبووە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنەكە بەڕێوە ببات”
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەبێ حسابكردن بۆ ئەو لێكنزیك بوونەوەیەی لە نێوان یەكێتی و پارتی هاتبوویە ئاراوە، فراكسیۆنی پارتی بڕگەیەكیان بۆ دانیشتنی پەرلەمان زیادكرد بە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دەركەوت كە پارتی لەخەمی ئەنجامدانی هەڵبژاردن وكورسی كۆتان ئەوكارەی نەكردووە بەڵكوو ترسی لەوەهەبووە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنەكان بەڕێوە ببات
ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNیڕاگەیاند: ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوویداو بە پەلەپروزێ فراكسیۆنی پارتی بڕگەیەكی بۆ دانیشتنەكەی پەرلەمان زیادكرد، لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو كە زانیاری بە مەكتەبی سیاسی پارتی درابوو كە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە و ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەوەش ترس و نیگەرانی پارتی بەدوای خۆیدا هێناوە
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی پارتی دڵنیا دەبنەوە لەوەی كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بكەن، بۆیە بە پەلە ( هێمن هەورامی) كۆبوونەوەكەی پیرمام جێدەهێڵیت و داوای لەسەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەكات یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات بۆ زیادكردنی بڕگەی كاراركردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێم بۆ ئەوەی كۆمیسیۆنی عێراق نەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی پەرلەمان لەو ترسەی فراكسیۆنی پارتی و بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە تێگەیشتووە و ئامادەنەبووە واژۆلەسەر زیادكردنی ئەو بڕگەیە بكات، چونكە سەرۆكی پەرلەمان لەوتێگەیشتبوو كە خەمی پارتی و فراكسیۆنەكەیان بۆ ئەوەی نییە كە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و لەخەمی كورسی كۆتاكان بن، بەڵكوو ترسی پارتی لەوەدابووە ئەگەر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات ئەوا بە یاسای نوێی هەڵبژاردن كاردەكات و یاسا كۆنەكە كاری پێناكرێت و كورسی كۆتاكانیش بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەبن، ئەوەش لە زیانی پارتی و لە دەستدانی كورسییەكانی پەرلەمانە بۆ ڕازی نەبووە بەو كارە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









